ئه‌ردۆغان: رێگه‌مان نه‌دا "ميليشياكانى سووريا" بچنه عه‌فرين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، "ميليشياكانى سه‌ر به ئه‌سه‌دمان ناچار كردن پاشه‌كشێ بكه‌ن. رێگه ناده‌ين هيچ گرووپێك، بچێته عه‌فرين".
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ى ڤيديۆيى چوونى هێزه "ميللييه‌كانى سووريا" بۆ عه‌فرين، سه‌رۆكى توركيا ره‌تيكرده‌وه، "ئه‌و هێزانه گه‌يشتبنه عه‌فرين"، گوتى: "به هۆى تۆپبارانى سوپاى توركياوه ناچار كران پاشه‌كشێ بكه‌ن، بۆ ئه‌و شوێنه‌ى لێوه‌ى هاتبوون".
ئه‌ردۆغان گوتيشى: "له‌گه‌ڵ پوتن و رووحانى له باره‌ى عه‌فرين رێككه‌وتووين و پرسى چوونى سوپاى سووريا بۆ عه‌فرين كۆتاييهاتووه".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، گوته‌بێژى ره‌سمى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، نورى مه‌حموود، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، "هێزه‌كانى سووريا له سنووره‌كان جێ‌گير ده‌كرێن، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێرشه‌كانى سوپاى توركيا".
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، كه له سايتى ره‌سمى يه‌په‌گه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "دواى زياتر له مانگێك له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌فسانه‌يى هێزه‌كانمان له دژى سوپاى داگيركارى توركيا و رێكخراوه تيرۆريستييه هاوپه‌يمانه‌كانى له به‌ره‌ى نووسره، داعش و رێكخراوى ديكه‌ى هاوشێوه‌يان، زيانگه‌ياندنى زۆر به دوژمن له رووى مرۆيى و مادييه‌وه، يه‌كينه‌كانمان بانگه‌وازيان له حكومه‌تى سووريا و سوپاكه‌ى كرد، ئه‌ركى خۆيان راپه‌ڕێنن له به‌رگريكردن له عه‌فرين و پاراستنى سنوورى سووريا له دژى ئه‌و داگيركارييه‌ى توركيا".
هه‌روه‌ها هاتووه: "حكومه‌تى سووريا وه‌ڵامى بانگه‌وازه‌كه‌ى دايه‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى بانگهێشت ئه‌ركه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2018 يه‌كه‌ى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى عه‌فرين كرد، بۆ ئه‌وه‌ى له سنووره‌كان جێ‌گير بن و به‌شدارى له به‌رگرى له يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا و سنووره‌كه‌ى بكه‌ن".
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، كه‌ناڵى مه‌يادين، بڵاويكرده‌وه، "رێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان يه‌په‌گه و حكومه‌تى سووريا، ته‌نيا له بوارى سه‌ربازييه".
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و كه‌ناڵه، "هێزه‌كانى سووريا له ناوچه سنوورييه‌كان جێ‌گير ده‌كرێن و ئه‌ركى يه‌كه‌ميان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێرشه‌كانى توركيايه شانبه‌شانى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌ركى دووه‌مى ئه‌و هێزانه، "رزگاركردنى ناوچه داگيركراوه‌كانى ئه‌عزاز، باب، جه‌رابلووس و ئيدلبه له ژێر داگيركارى توركيا و ميليشيا ئيسلامييه هاوپه‌يمانه‌كانى".
كه‌ناڵه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، "هيچ رێككه‌وتنێكى سياسى و ئيدارى له نێوان حكومه‌تى سووريا و يه‌په‌گه نه‌كراوه، له باره‌ى داهاتووى عه‌فرينه‌وه".
ئه‌مڕۆ هێزه ميللييه‌كانى سه‌ر به سوپاى سووريا گه‌يشتنه عه‌فرين. هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌يشتنى ئه‌و هێزانه‌دا سوپاى توركيا ده‌ستى به بۆمبابارانى ده‌روازه‌كانى گه‌يشتنى ئه‌و هێزانه كرد.
گه‌يشتنى ئه‌و هێزانه بۆ عه‌فرين، دواى چه‌ند كاتژمێرێك له‌و قسانه‌ى سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، هات، كه له په‌رله‌مانى توركيا رايگه‌ياند، "به هۆى په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا و ئێران، توانيمان رێگرى بكه‌ين له بڵاوبووينه‌وه‌ى هێزه‌كانى سووريا له عه‌فرين".
ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان، له په‌رله‌مانى توركيا، وتارێكى ئاراسته‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كرد. له‌و وتاره‌دا ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ى له هه‌ر لايه‌نێك كرد، هه‌وڵبدات، "كۆمه‌ك و پشتيوانى سه‌ربازى، بگه‌يه‌نێته يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) ".
ئه‌ردۆغان له وتاره‌كه‌يدا جارێكيديكه، ئه‌مريكاى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه نزيكه‌ى پێنج هه‌زار بارهه‌ڵگر چه‌ك و چۆڵى سه‌ربازى راده‌ستى "تيرۆريستان" له "باكوورى سووريا" كردووه.
سه‌رۆكى توركيا باسى له‌وه‌شكرد، "هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كانى سوپادا، ئه‌نقه‌ره كۆششێكى ديپلۆماتى به‌رفراوانى ده‌ستپێكردووه".
گوتيشى: "دوێنێ له‌گه‌ڵ پوتن و رووحانى پرسى سووريامان تاوتوێكرد. ده‌رگاى دانووستان داناخه‌ين. له‌گه‌ڵ هه‌مووان ئه‌و پرسه تاوتوێده‌كه‌ين".
ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عه‌فرين و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، له چه‌ند رۆژى رابردوودا، هه‌وڵه‌كانيان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سووريا. به مه‌به‌ستى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووريا بۆ سنووره‌كان.
ئه‌و هه‌وڵه له لايه‌ن توركياوه رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێكى ناڕه‌زايه‌تى و دژايه‌تى بوويه‌وه. راسته‌وخۆ سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان په‌يوه‌ندى كرد، به سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن و سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران، حه‌سه‌ن رووحانى.
له ئاستى ميديايشدا به‌رپرسانى توركيا چه‌ندين لێدوانى دژ رێككه‌وتنه‌كه‌يان بڵاوكرده‌وه. له ديارترينيان، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و گوته‌بێژى حكوومه‌تى توركیا، به‌كر بۆزداغ، له دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى وڵاته‌كه‌ى، كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى سازكرد و تێيدا گوتى: "ئاژانسی هەواڵی سووریا (سانا) رایگەیاندووە، گوایە ژمارەیەک گروپی چەکداری سەر بە رژێمەکەی ئەسەد دەچنە ناو عەفرینەوە. بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی لەو شێوەیە لەلایەن ئەو ئاژانسەوە کارێکی درووست نییە، هەواڵێکی لەو شێوەیەش دوورە لە راستیيەوە".
دوێنێ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (سانا)ى ره‌سمى سووريا بڵاويكرده‌وه، له داهاتوويه‌كى نزيكدا، چه‌كدارانى "هێزه ميللييه‌كان" ده‌گه‌نه عه‌فرين، بۆ پشتيوانيكردنى "خۆڕ‌اگرى خه‌ڵكه‌كه‌ى"، له به‌رامبه‌ر ئۆپراسيۆنى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر شاره‌كه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له‌باره‌ی چوونی ھێزه‌كانی سووریا بۆ عه‌فرین رايگه‌ياند، "هێشتا هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا نه‌هاتوونه‌ته عه‌فرین. روون نییه ئایا دێنه ئه‌و ناوچانه‌ی ماوه‌ی مانگێكه سوپای توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان یان نا".
هه‌روه‌ها ئیبراهیم كاڵن، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر نووسيويه‌تى: "بوونی رێككه‌وتنێك له‌نێوان چه‌كداره كورده‌كان و رژێمی سووریا له‌باره‌ی عه‌فرین به‌دوور نازانین، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت ئۆپراسیۆنی "چڵه زه‌یتوون" له‌و ناوچانه به‌رده‌وامیان ده‌بێت".
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، میخائیل بۆ‌گدانۆڤ له وه‌ڵامی پرسیارێكی تایبه‌تی كوردستان 24 كه پرسیاری رۆڵی رووسیای له عه‌فرین لێكردبوو گووتی: "ئێمه هه‌وڵی نێوه‌ندگیریی ده‌ده‌ین، ده‌رباره‌ی چوونی هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی سووریاش بۆ شاره‌كه من ئاگادارنیم، به‌ڵام له‌وانه‌یه مۆسكۆ ئاگادار بێت".
رۆژى يه‌كشه‌ممه 18ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2018، ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (رۆيته‌رز) بڵاويكرده‌وه، "سوپاى سووريا و ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عه‌فرين، رێككه‌وتوون له باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووريا بۆ عه‌فرين".
له‌و باره‌يه‌وه، به‌دران چيا، راوێژكارى ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عه‌فرين، له (باكوورى سووريا) به ئاژانسه‌كه‌ى راگه‌ياند، "له ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتوودا، سوپاى سووريا له هه‌ندێك خاڵى سنوورى عه‌فرين، بڵاوه‌يان پێده‌كرێت".
گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووريا، دواى ئه‌وه دێت له 2013ه‌وه ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى له عه‌فرين راگه‌يه‌ندراوه. سوپاى سووريا له‌و ناوچه‌يه پاشه‌كشێى كردووه.
به‌كر بۆزداغ، وته‌بێژى حكومه‌تى توركيا، سەبارەت بە ئه‌گه‌رى گواستنه‌وه‌ى هێزى سه‌ربازیى سووریا بۆ عه‌فرین هۆشدارى دايه ديمه‌شق و رايگه‌ياند، "ئه‌گه‌ر رژێمى سووریا به‌مه‌به‌ستى به‌رگریكردن له په‌یه‌ده/یه‌په‌گه بیر له گواستنه‌وه یه‌كه سه‌ربازییه‌كان بۆ عه‌فرین بكاته‌وه یانیش هه‌نگاوێكى به‌م جۆره بنێ، ئه‌وا ده‌بێته هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانى كاره‌ساتى گه‌وره له ناوچه‌كه‌دا".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، "ئێمه كێشه‌مان نييه، ئه‌گه‌ر سوپاى سووريا بگه‌ڕێته‌وه عه‌فرين؛ بۆ ئه‌وه‌ى له يه‌په‌گه پاكى بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ پاراستنى ئه‌و رێكخراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا؛ هيچ كه‌سێك ناتوانێت به‌ر به سه‌ربازانى تورك بگرێت".
سايتى ئه‌لمودن بڵاويكرده‌وه، دوێنێ فڕۆكه‌كانى توركيا هه‌موو ئه‌و رێگايانه‌يان بۆمبابارانكردووه، كه چاوه‌ڕوانده‌كرا، كاروانى هێزه "ميللييه‌كان"ى سه‌ر به سووريا پێياندا تێپه‌ڕن به‌ره‌و عه‌فرين.
هه‌روه‌ها بڵاويكرده‌وه، به هۆى ئه‌و بۆمبابارانه‌ى فڕۆكه‌كانى توركياوه، منداڵێكى 11 ساڵ گيانى له‌ده‌ستداوه و 8هاووڵاتى ديكه بريندار بوون.
سايته‌كه ئاشكراشيكردووه، هۆكارى دواكه‌وتنى چوونى هێزه چه‌كداره‌كانى سه‌ر به ئه‌سه‌د بۆ عه‌فرين، به هۆى "گرفتى لۆجستييه‌وه" بووه.
له نوێترين زانياريدا، ئه‌مڕۆ ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ بڵاويانكرده‌وه، كاروانى يه‌كه‌مى هێزه "ميللييه‌كان"ى لايه‌نگرى سوپاى سووريا گه‌يشتوونه‌ته عه‌فرين.
په‌يامنێرى كوردستان24 راسته‌وخۆ ديمه‌نى كاروانى يه‌كه‌مى ئه‌و هێزانه‌ى پيشانى بينه‌رانى كه‌ناڵه‌كه دا، كه له ده‌روازه‌كانى عه‌فرينه‌وه روويان له هه‌رێمه‌كه كردبوو.
ئ.ر