لە كەلار هاووڵاتیەك بە تاپڕ خۆی کوشت

پۆلیسی گەرمیان: لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە

K24 - گەرمیان

ھاووڵاتیەك لە گەرمیان بە چەكی تاپڕ كۆتایی بە ژیانی خۆیی ھێنا، پۆلیسیش رایدەگەیەنێت لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای كرد: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە لە گەڕەکی سەرکەوتنی قەزای کەلار هاووڵاتیەك بەناوی (محەمەد عەبدوڵڵا موراد) لەدایکبووی 1945 بە چەکی تاپڕ لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی دەکوژێت، بەوتەی کەسوکاری ئەم ماوەیە ناوبراو دوچاری نەخۆشی بووە و چاوێکی لە دەستداوە هەربۆیە پەنای بۆخۆکووشتن بردووە".

لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی گەرمیاندا كە لە زاری رائیدی مافپەروەرعەلی جەمال قدووری بڵاوكردووەتەوە ھاتووە: "لە ئێستادا بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی هێنراوەتە پزیشکی دادوەری کەلار، پۆلیسیش لەسەر ڕووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوەکردووە".