قاسم سولەیمانی: دوو مانگی دیكە جەژنی لە ناوچوونی داعش دەگێرین

ناوی بەشداربووانی ئاھەنگەكە ئاشكرا دەكات

K24 - ھەولێر

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێ، ئێران تا دوو مانگی دیكە جەژنی لەناوچوونی یەكجارەكی داعش دەگێرێت.

بە وتەی سولەیمانی دوای ئەوەی كە چەكدارانی داعش سەری سەربازە ئێرانیەكەیان بری ئەوانیش بریاریان لە ماوەی دوو مانگدا كۆتایی بە داعش بێنن و بە لە ناوچوونی داعش دەبێ رووسیا و عێراق و سووریا لەگەل ئێران جەژن بگرن.

ئەمە لەكاتێكدایە ئێران دەڵێ، سەرباز و ھێزی راوێژكاری بە مەبەستی رووبەروو بوونەوە لەگەڵ داعش لە عێراق و سووریا ھەیە.