مێسی گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی بۆ ئاماده‌كراوه
سه‌رچاوه‌كانی ئیسپانیا هه‌ریه‌كه له رۆژنامه‌ی ماركا و مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ و رادیۆی كادێنا كۆبی ئاشكرایان كردووه له چه‌ند رۆژی داهاتوو مێسی و بارسێلۆنا ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان و ئاماژه به‌وه كراوه جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ ئۆفه‌رێكی گرانبه‌ها و خه‌یاڵی بۆ ئه‌م ئه‌ستێره ئارجێنتینه ئاماده كردووه و وایلێده‌كات تا كۆتایی چاره‌نووسی له‌گه‌ڵ بارسا به‌رده‌وام بێت.
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینی ئاماده‌یه سه‌رده‌مێكی نوێ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌ستپێبكات و دوای 3 ساڵ گرێبه‌ستێكی نوێ له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه واژۆ بكات.
سه‌رچاوه‌كانی ئیسپانیا، هه‌ریه‌كه له رۆژنامه‌ی ماركا و مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ و رادیۆی كادێنا كۆبی بڵاویانكردۆته‌وه، بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ مێسی ده‌ستیان به گفتوگۆ كردووه و موژده‌ی خۆشیان بۆ هانده‌رانی بلاوگرانا پێده‌ده‌بێت وله‌م هه‌فته‌یه یاخود له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ خۆرخێی باوكی مێسی كۆ ده‌بێته‌وه.
مێسی32 ساڵان گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی ساڵی 2021 له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت، به‌ڵام به‌ندێك له رێككه‌وتنه‌كه‌یان هه‌بوو كه رێگه‌ی ده‌دا له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بارسا جێبهێڵێت به‌و مه‌رجه‌ی له مانگی شه‌ش كارگێری یانه‌كه‌ی ئاگادار بكاته‌وه، به‌ڵام مێسی ئه‌م كاره‌ی نه‌كرد و مانای ئه‌وه‌یه به گه‌ره‌نتی بۆ وه‌رزێكی دیكه له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، كه ئه‌م یاریزانه دوایین جار له ساڵی 2017 بوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نوێكرده‌وه سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ند كێشه‌یه‌ك له‌نێوانیاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مێسی به‌رده‌وام دووپاتیكردووه‌ته‌وه كه ئاره‌زوو ده‌كات به درێسی بارسێلۆنا واز له یاریكردن بهێنێت.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا ئاشكرایكردووه جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسێلۆنا چه‌ند مانگێكه له‌گه‌ڵ خۆرخێی باوكی مێسی قسه‌ی كردووه له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه و بارتۆمیۆش گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها و خه‌یاڵی ئاماده‌كردووه كه گونجاو بێت بۆ ئه‌ستێره ئارجێنتینیه‌كه، ده‌یانه‌وێت هێنده‌ی دیكه مێسی سووڕ بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له كامپ ن‌و به یه‌كجاری واز له یاریكردن بهێنێت، كه لیۆ له ماوه‌ی16 ساڵ پیشه‌گه‌ری له‌گه‌ڵ بارسا34 نازناوی بردووه‌ته‌وه له نێوانیان10 نازناوی لالیگا و4 نازناوی چامپیۆنزلیگ له نێوانیان بردنه‌وه‌ی شه‌ش نازناوی مێژوویی بوو له ساڵی 2009 له‌گه‌ڵ پێپ گواردیۆلای راهێنه‌ری ئه‌و كاته‌ی بلاوگرانا.