خشته‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌ى 18ى شوباتى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ئاشكرا كرا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، رێبوار تاڵه‌بانى، خشته‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌ى نائاسايى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووكى له رۆژى 18ى شوباتى بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ى خشته‌كه، كاتژمێر 10ى پێش نيوه‌ڕۆى 18ى شوبات كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ست پێده‌كات و دواتر تاوتوێى ره‌وشى ئه‌منى و ئيداریى ئێستاى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌كرێت.
وه‌ك ئه‌وه‌ى له خشته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، پرسى پارێزگار و ده‌ستنيشانكردنى كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته يه‌كلا ناكرێته‌وه، به‌ڵكو كۆبوونه‌وه‌كه ته‌نيا بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى ئه‌منى و ئيداریى كه‌ركووك ده‌بێت.
پێشتر پارتى و يه‌كێتى رێككه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى و كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له‌يه‌ك كاتدا به‌ڕێوه‌بچن.