ڤيديۆ.. دواى 13 ساڵ ئه‌ڵقه‌كه‌ى به قه‌دى گێزه‌رێكه‌وه دۆزييه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رووداوێكى ده‌گمه‌ن له كه‌نه‌دا بووه‌ته جێى بايه‌خى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان.
به گوێره‌ى ئه‌و گرته ڤيديۆيانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، ژنێك 13 ساڵه به دواى ئه‌ڵقه‌ى هاوسه‌رگيرييه‌كه‌ياندا ده‌گه‌ڕێت كه له كێڵگه‌يه‌كى كشتووكاڵيدا ونيكردبوو.
له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوودا ئه‌و ژنه به هه‌ڵكه‌وت ئه‌ڵقه‌كه‌ى ده‌دۆزێته‌وه، كه له قه‌دى گێزه‌رێك ئاڵاوه.