فراكسیۆنی یەكێتی چاوەڕێی كۆبوونەوەكەی ھەینییە

"كێشەی كاندیدی سەرۆكی پەرلەمانمان نابێت"

K24 - ھەولێر

لوقمان وەردی، پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "وەك فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان دەكەین، بەڵام بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان پابەندین بە ئەنجامی كۆبوونەوەی سبەی نێوان مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان".

گوتیشی: "ئەو پرسە پرسێكی سیاسییە و پەیوەندی بە ئیستحقاقی لایەنەكانەوە ھەیە و گەشبینین بە دەرئەنجامی كۆبوونەوەی سبەی نێوان یەكێتی و پارتی".

لەبارەی كاندیدی یەكێتیش بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لوقمان وەردی گوتی: "كێشەی كاندیدمان نابێت، تەنھا چاوەڕێی ئەنجامی كۆبوونەوەكان دەكەین".

ھ.م