وەزارەتی دارایی داوای "سیڤیی فەرمانبەرانی شایستە" لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەکات

بۆ ئەوەی لەکاتی چۆڵبوونی پۆستی بەڕێوەبەر و جێگری فەرمانگەکان، بخرێنە شوێنیان

K24 - هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەکات، بۆ هەر پۆستێکی بەڕێوەبەر و جێگری فەرمانگەکان، سێ سیڤیی فەرمانبەرانی شایستە بنێرن، تاوەکو لەکاتی چۆڵبوونی پۆستەکان، ئەوان بخرێنە شوێنیان.

لە گشتاندنێکدا کە ئەمڕۆ (سێشەممە، 7-7-2020) وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە و، واژۆی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری بەسەرەوەیە، داوای سیڤیی فەرمانبەرانی شایستە بە پۆستی بەڕێوەبەر و جێگری فەرمانگەکان دەکرێت.

لە بەشێکی گشتاندنەکەدا هاتووە، بە رەچاوکردنی خزمەت و بڕوانامە و لێهاتوویی کاندیدان کە لە سیڤییەکەیاندا ئاماژەی پێکراوە، پۆستەکان پڕدەکرێنەوە، ئەگەر فەرمانگەکانیش خۆیان سیڤییان نەنارد، فەرمانبەری شایستە بۆی هەیە راستەوخۆ سیڤی خۆی بۆ دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بنێرێت.

دەقی گشتاندنەکە: