لە سلێمانی هەشت کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

K24 – سلێمانی

ئەمڕۆ هەشت کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانیان لەدەستدا.

عەبدوڵڵا ئەحمەد، سەرۆکی تیمی ناشتنی تەرمی قوربانییانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ (شەممە، 4-7-2020) رایگەیاند: "ئەمڕۆ هەشت کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا، یەکێک لە قوربانییان خەڵکی چەمچەماڵە و یەکێکی دیکەش خەڵکی پێنجوێنە".

بەگشتی لەو شەش هەزار و 844 کەسەی لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، چوار هەزار و 891 کەسیان دانیشتووی سنووری پارێزگای سلێمانین، لەو ژمارەیەش جگە لەوانەی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستداوە، 143 کەس بە کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە، لەبەرامبەردا هەزار و 80 کەسیان چارەسەرکراون.