سووریا: به‌رگرییه ئاسمانییه‌كانمان له مووشه‌كه‌كانی تره‌مپ عاقلترن
K24- هه‌ولێر:
بوسه‌ینه شه‌عبان، راوێژكاری سیاسی و میدیایی سه‌رۆكایه‌تی رژێمی سووریا دووپاتیكرده‌وه، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی پشتڕاست كرده‌وه، كه له مووشه‌كه زیره‌كه‌كانی واشنتۆن و هاوپه‌یمانه‌كانی ژیرتر و زیره‌كترن.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی، شه‌عبان گوتی: "گرنگترین راستی كه پێویسته ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین، ئه‌وه‌یه كه مووشه‌كه‌كانی تره‌مپ زیره‌ك نین و له پێكاندنی ئامانجه‌كانیشیان ورد نینه و، هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی سووریا ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، كه زۆر له مووشه‌كه‌كانی ئه‌مه‌ریكا عاقڵتر و وردترن".
راوێژكاری رژێمی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانی رۆژئاوا ناتوانن ترس و نیگه‌رانی بخه‌نه ناو دڵی سووریا و دووپاتیكرده‌وه: "له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بچینه ناو ژێرزه‌مینه‌كانه‌وه، خه‌ڵكی سووریا چوونه سه‌ر بانی ته‌لار و خانووه‌كان، بۆئه‌وه‌ی ببینن چۆن به‌رگری ئاسمانی سووریا به‌ده‌یان مووشه‌كی تره‌مپ له ئاسمانه‌وه ده‌كه‌نه ئامانج و، رێگه‌یان پێ ناده‌ن ئامانجه‌كانیان بپێكێنن".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، هه‌میشه ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، هێرشه سێ قۆڵییه‌كه‌ی به‌ر له دوو رۆژی رابردوویان بۆ سه‌ر رژێمی سووریا، كه تێیدا دامه‌زراوه‌كانی چه‌كی كیمیایی و چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی رژێم كرانه ئامانج، به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدراوه و ئامانجه‌كانی پێكاون.
H.B