نێچیرڤان بارزانی تاجە گوڵینە لەسەر گۆڕی نەوشیروان مستەفا دادەنێت

سەرۆكی حكوومەتی ھەرێم سەردانی گۆڕی رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەكات
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

بۆ دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گۆڕی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکات.

پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گۆڕی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی سلێمانی بکات.

پەیامنێری کوردستان24 گوتیشی، لەسەردانەکەیدا سەرۆکی ئەنجوومەنی هەرێمی کوردستان بۆ گەیاندنی هاوسۆزی و سەرەخۆشی  سەردانی خانەوادەی نەوشیروان مستەفا دەکات.

رۆژی هەینی رابردوو نەوشیروان مستەفا لە تەمەنی 73 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.