بە وێنە و ڤیدیۆ... گڕکان گوندنشینان لە شیرینی خەو دەسووتێنێ
K24 - ھەولێر
بەھۆی تەقینەوەی گڕكانێك كە لە رۆژی 3 ئەم مانگە لە وڵاتی گواتیمالا روویدا، نزیكە 300 كەس بوونە قوربانی.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی بی بی سی، بەهۆی ئەوەی گڕکانەکە بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو تەقیووەتەوە، چەندین گوندنشینانی نزیك لە شاری گواتیمالا پایتەختی وڵاتی گواتیمالا لە شیرینی خەودا سووتاون. كە بەپێی دواین ئامار 75 كەس گیانیان لەدەستداوە و 200 كەسی دیكەش بێسەروشوێنن.
بۆریس رۆدریگێز، شایتەحالێك کە تەواوی خێزانەکەی لەدەستداوە و دەڵێت: "من لاشەی منداڵەکانم دەبینی، ئەوان لەناو جێگاکانیان باوەشیان بەیەکدا کردبوو و سووتابوون".
بەهۆی زۆری ئاگرەکە، تاکو ئێستا تیمەکانی فریاگوزاری نەیانتوانیووە بچنە ناو زۆرێك لە گوندە سووتاوەکان.