له باشووری كه‌ركووك 12 چه‌كداری داعش كوژران
K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ناوچه‌كانی باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك، 12 چه‌كداری داعش كوژراون و ژماره‌یه‌كیش له ئه‌نبار ده‌ستگیركراون.
ئه‌مڕۆ شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه: له ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تدا، هێزه‌كانی دژه تیرۆر، توانیان له باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك 12 چه‌كداری داعش بكوژن، كه چواریان پله‌ی ئه‌میریان هه‌بووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: هێزه‌كانی دژه تیرۆر توانیویانه كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌و چه‌كدارانه له دۆڵێكی نزیك حه‌ویجه بدۆزنه‌وه، كه چه‌ندین جۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تێدا حه‌شاردراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، له رۆژئاوای قه‌زای ره‌تبه‌ی پارێزگای ئه‌نبار، 12 چه‌كداری داعش ده‌ستگیركراون. به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه دۆسییه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و راپێچی به‌رده‌م دادگا ده‌كرێن.