میرانی: پارتی و یەكێتی دەرگا بەڕووی گۆڕاندا داناخەن
k24 - هه‌ولێر:
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند پارتی و یه‌كێتی ده‌رگا به‌رووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا داناخه‌ن بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هیواداریشن گۆڕانیش ده‌رگایان به‌روودا دانه‌خات.
فازڵ میرانی له‌میانی به‌شداریكردنی له پرسه‌ی هاوژینه‌كه‌ی "عومه‌ر ده‌بابه" ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له كۆیه ئه‌و قسانه‌ی كردووه‌و دوایین هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی و یه‌كێتی له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندووه، كه به پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی خستبووه به‌رده‌ست بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.