جووڵه نامۆكه‌ی تیریزا مه‌ی بووه‌ته جێگه‌ی گاڵته‌ی به‌ریتانییه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
تیریزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، دووچاری شه‌پۆلێكی توندی ره‌خنه بووه‌ته‌وه و به‌هۆی خۆچه‌ماندنه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی شاهانه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاراسته‌ی كراون.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌و شه‌پۆله تونده‌ی ره‌خنه، شێوازه سه‌یره‌كه‌ی خۆچه‌ماندنه‌وه‌یه‌تی، كه وای لێكردووه شێوه‌كه‌ی نامۆ ده‌ربكه‌وێت.
رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندێنت"ی به‌ریتانی، سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر دوایین سه‌ردانی تیریزا مه‌ی بۆ ناوه‌ندی نۆتینگهامشایر، كاتێك شازاده ویلیه‌م له‌وێ بووه و له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، به‌شێوازێكی سه‌یر سڵاوی لێكردووه.
وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه خانمی سه‌رۆك وه‌زیران به‌و شێوازه سه‌یره سڵاو له شاژن و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی شاهانه ده‌كات.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ژماره‌یه‌كی زۆر وێنه‌ی تیریزا مه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت هه‌یه، كه به‌و شێوازه سه‌یره، سڵاو له كه‌یت میدڵتۆن، شازاده‌ی كامبریج ده‌كات.
هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ریش باس له‌وه ده‌كات، هه‌وڵه‌كانی تیریزا مه‌ی، بۆ ده‌ربڕینی رێز به‌و شێوازه سه‌یره، پێكه‌نیناویه.
سه‌رچاوه: نۆڤۆستی – رووسیه‌لیه‌وم
ا. م