ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی "زللـه عوسمانییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان" ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌های لێدوانه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیای كه‌مكرده‌وه، كه هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌شاندنی "زللـه‌ی عوسمانی" له هێزه ئه‌مه‌ریكان كردبوو، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی بوونی هێزه‌كانی له مونبج هۆشداری پێدابوو.
هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی وه‌ڵامی لێدوانی هه‌موو سه‌ركرده بیانییه‌كان ناداته‌وه.
ناوێرت گوتیشی: "له‌و جۆره وتارانه راهاتووین، چ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی توركیا یاخود وڵاتانی دیكه، بۆیه ئێمه هیچ تووڕه‌ییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ده‌رنابڕین، به‌رده‌وام گوێمان له وڵاتانی دیكه‌ش ده‌بێت له باره‌ی ئه‌مه‌ریكاوه قسه ده‌كه‌ن و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان شت بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش تووڕه‌مان ناكات و ئێمه پابه‌ندی سیاسه‌ته‌كانی خۆمان ده‌بین".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، نیگه‌رانییه‌كانی توركیا له باره‌ی سه‌قامگیرییه‌كه‌ی له‌به‌ر چاو ده‌گرن و له‌و باره‌یه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كه‌یان گفتوگۆ ده‌كه‌ن، گوتیشی: "ئێمه‌ش نیگه‌رانیمان له زیادبوونی گرژییه‌كان هه‌یه".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامی پێشكه‌شكردنی هاوكارییه سه‌ربازی و داراییه‌كانی بۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) راگه‌یاند، كه ئێستا توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی به‌ناوی "چڵه زه‌یتوون" له دژیان ده‌ستپێكردووه.
پێشتریش پۆل فۆنك، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، هه‌ر لایه‌نێك له سووریا هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكاته ئامانج، به توندی وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.
له وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانه‌ی پۆل فۆنك، ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن به توندی وه‌ڵاممان ده‌ده‌نه‌وه، هێشتا زللـه‌ی عوسمانییان به‌رنه‌كه‌وتووه".