فڕۆكه‌ی بێفڕكه‌وان تاكتیكێكی نوێیه بۆ گواستنه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌سنوورى نێوان عێراق و ئێران
K24- هه‌ولێر:
عه‌لی ئه‌لداینی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله ئاشكرایكرد، ئێستا بانده‌كانی بازرگانیكرن به مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌سنووری نێوان عێراق و ئێران‌دا، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به‌كارده‌هێنن.
ئه‌لداینی گوتی: "زانیاریمان پێگه‌یشتووه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، بانده‌كانی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران له سنووری پارێزگای دیاله بۆ گواستنه‌وه و به‌قاچاغبردنی ئه‌و مادده قه‌ده‌غه‌كراوانه به‌كارده‌هێنن".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله ئاشكرایكرد، "به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانمان، له هه‌ر گه‌شتێكدا فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان 200 تا 250 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌گوازنه‌وه"، گوتیشی: "به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان تاكتیكێكی نوێی بانده‌كانی به‌قاچاغبردنی مادده هۆشبه‌ره‌كانه، بۆئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارێزگای دیاله هۆشداریشیدا، "ئه‌گه‌ر به‌زووترین كات رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر دۆسیه‌ی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كاندا نه‌گیرێته به‌ر، ئه‌وا دیاله ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره بۆ مه‌یدانی بازرگانیكردن به جۆره‌ها مادده‌ی هۆشبه‌ر، چونكه به‌مدواییانه بازرگانیكردن به‌و ماددانه، تادێت زیاتر و فراوانتر ده‌بێت".
به‌م ساڵانه‌ی دواییی، به‌هۆی نه‌بوونی رێوشوێنی توندی ئه‌منی له‌سه‌ر سنووره‌كانی نێوان عێراق و ئێران، به‌تایبه‌ت هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌سه‌ر هاووڵاتیانی ئێرانی، رۆژ به‌ڕۆژ ئاستی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌نێوان عێراق و ئێران‌دا روو له زیادبوون ده‌كات، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، رۆژانه بازرگانانی ئه‌و جۆره ماددانه له ده‌روازه سنووریه‌كان ده‌ستگیرده‌كرێن، زۆربه‌شیان هاووڵاتی ئێرانین.
H.B