فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای عێراق: ئه‌وه‌ی له مووسڵ مابێته‌وه داعشه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "سه‌نده‌ی ته‌له‌گرافی بریتانی" بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "پرۆسه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان و له سێداره‌دان له مووسڵ به‌ڕێوه ده‌چێت و هیچ یاسا و رێسایه‌كی جه‌نگ كاری پێناكرێت".
رۆژنامه بریتانییه‌كه نووسیوویه‌تی "ئه‌شكه‌نجه‌دان و كووشتنی چه‌كدار و لایه‌نگرانی داعش له شاره‌كه‌دا به ئاشكرا ده‌بینرێت، فیرقه‌ی 5 ی سوپای عیراقی له باكووری شاره‌كه‌دا ئه‌و كرده‌وانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
ریپۆرته‌ره‌كه‌ی سه‌نده‌ی ته‌له‌گراف كه هه‌ڵسوكه‌وتی توندوتیژی هێزه‌كانی عێراقی به چاوی خۆی بینیووه ده‌ڵێت "سه‌ربازێكم بینی جلوبه‌رگی كه‌سێكی به گوومانی په‌یوه‌ندیی به داعشه‌وه داماڵی و به جۆره‌ها شێوازی ئه‌شكه‌نجه و ئازاردان كه‌وته گیانی، یه‌كێك پرچی راده‌كێشا و یه‌كێكی دیكه له‌قه‌ی به پشت و كه‌مه‌ریدا ده‌كێشا، گوومانلێكراوه‌كه‌ش ته‌نها هاواری ده‌كرد كه به‌زه‌ییان پێیدا بێته‌وه".
رۆژنامه‌نووسه بریتانییه‌كه ده‌ڵێت "سوپای عێراقی پێیان وایه هه‌ر كه‌س و خێزانێك كه له ناو شاری مووسڵدا مابنه‌وه‌و رایان نه‌كردبێت، داعشن و وه‌ك دوژمن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن".
لیوا فه‌یسه‌ڵ له فیرقه‌ی 9ی زرێپۆشی سووپای عێراقییش ده‌ڵێت "هه‌موو ئه‌و پیاوانه‌ی له ناو شاریی مووسڵدا ماونه‌ته‌وه داعشن، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیشیان مه‌یلیان به لای داعشه‌وه‌یه".
رۆژنامه‌نووسه بریتانییه‌كه هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی "هه‌ر خێزانێكی سڤیلیش مابنه‌وه مامه‌ڵه‌ی توندیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، چونكه هه‌ر پیاوێك له مووسڵ مابێته‌وه‌و توانای شه‌ڕكردنی هه‌بووبێ تۆمه‌تباره به داعش بوون و چاره‌نووسی ئه‌و گیراوانه‌ی لای ئه‌ندامانی فیرقه‌ی 9 ده‌ستگیر ده‌كرێن دیار نییه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به رێكخراوی هیومه‌ن رایتس ۆوچ كراوه كه له شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه گێڕاویانه‌ته‌وه "كۆمه‌ڵێك سه‌ربازی سووپای عێراقی هه‌ستاون به ئه‌شكه‌نجه‌دانی ده‌ستگیركراوه‌كان و جێبه‌جێكردنی له سێداره‌دانی مه‌یدانی بێ دادگاییكردن، جگه له‌وه‌ی به توندی له چه‌ند ده‌ستگیركراوێك دراوه‌و له به‌رزاییه‌وه خراونه‌ته خواره‌وه‌و به گوللـه كوژراون".