بەیان سامى: ئەمەریكا وەك هاوبەشێك لە هەرێمی کوردستان دەڕوانێت

"واشنتن داوای لە هەرێمی کوردستان کردووە پشتیوانی حکوومەتی داهاتووی عێراق بکەن"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

بەیان سامى عەبدولرەحمان، نوێنەرى حکوومەتى هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی باشیان هەیە و واشنتن وەکو هاوبەشێك لە هەرێمی کوردستان دەڕوانێت".

سەبارەت بە حکوومەتی داهاتووی عێراق نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا گوتی: "واشنتن دەیەوێت عێراق سەقامگیر بێت، بۆیەش داوایان لە هەرێمی کوردستان کردووە پشتیوانی حکوومەتی داهاتووی عێراق بکەن".

 ئاماژەی بەوەشدا: "شاندێکی عێراقی، کە لەنێویدا شاندی هەرێمی کوردستانیشی تێدابووە، سەبارەت بە سزاکانی ئەمەریکا دژ بە ئێران سەردانی واشنتنیان کردووە. حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت هاوسەنگییەك لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران و ئەمەریکا رابگرێت".

ھ.م