هاوسهری هەژاری موكریانی له شاری ههولێر کۆچی دوایی کرد
K24 - ههولێر:
(مەعسوومە ئەحمەدی)، هاوسەری مامۆستا هەژاری موكریانی، نووسەر و شاعیری ناسراوی کورد، لە تەمەنی 89ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشییەوە، لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
مەعسوومە ئەحمەدی، لەدایکبووی 1929 خەڵکی گوندی (نۆبار)ی بۆکانە و هاوسەری مامۆستا هەژار بووە، دوای ئاوارەبوونی مامۆستا هەژار له دوای کۆماری کوردستان، بەخێوکردنی شێرکۆی کوڕە گەورەی بە تەنیا دەکەوێتە ئەستۆی.
خاتوو مەعسوومە هاوكات ئەرکی بەخێوکردنی دکتۆر سادق شەرەفکەندی برای مامۆستا هەژاریشی لە ئەوستۆ بووە.
به گوێرهی نووسینێكی مامۆستا ههژاریش، كه له (چێشتی مجێور)دا ئاماژەی پێکردووە، (خاتوو مەعسوومە) یەکێک بووه لە پشتیوانانی هەژاری موكریانی لە بواری نووسینیدا.
بەرهەمی ژیانی هاوبەشی مامۆستا هەژار و خاتوو مەعسوومە چوار کوڕە بەناوەکانی "شێرکۆ، خانی، مستەفا و زاگرۆس".
بڕیاره سبهی ههینی، 10ی ئاب، له رێورهسمێكدا، تهرمی (مهعسوومه خان)، لهسهر وهسیهتی خۆی له گۆڕستانی شارۆچكهی پیرمام به خاك بسپێردرێت.
ا. م