ئه‌نقه‌ره دانى نا به كوژرانى 41 سه‌ربازى سوپاكه‌يدا
K24 – هه‌ولێر:
دوێنێ بۆ سوپاى توركيا، رۆژێكى سه‌خت بوو، به هۆى ئه‌وه‌ى به دانپێدانانى ره‌سمى سوپا، 8 سه‌رباز كوژران، به‌ڵام روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، 15 سه‌رباز كوژراوون.
ئاماره‌كانى په‌يوه‌ست به زيانى گيانى ريزه‌كانى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى روون نين.
چالاكان له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه ره‌خنه له‌و ئامارانه ده‌گرن، كه سوپاى توركيا بڵاويانده‌كاته‌وه.
هاوكات، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، كه به‌رگرى له عه‌فرين ده‌كات، ژماره‌ى زياتر له باره‌ى زيانى گيانى ريزه‌كانى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى بڵاوده‌كاته‌وه.
له نوێترين پێشهاتدا، ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2ى ئازار/ مارسى 2018، وه‌زيرى به‌رگرى توركيا نوره‌دين جانيكلى، رايگه‌ياند، له سه‌ره‌تاى شه‌ڕه‌وه تا ئێستا 157 سه‌رباز و چه‌كدارى هاوپه‌يمانى توركيا كوژراوون.
گوتيشى: له‌و ژماره‌يه، 41يان سه‌ربازى سوپاى توركيان و 116 كوژراويشيان سه‌ر به سوپاى ئازادى سووريان، كه هاوپه‌يمانى سوپاى توركيايه.
ئه‌م ئاماره له كاتێكدايه، ئه‌مڕۆ هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين پێى ناوه‌ته رۆژى 42ه‌مييه‌وه.
توركيا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات له ماوه‌ى ئه‌و 42 رۆژه‌دا توانيويه‌تى 28 پێگه و 95 گوند و ئاوايى هێڵى سنووريى نێوان سووريا و توركيا له باكوور و رۆژئاواى شارى عه‌فرين كۆنترۆڵ بكات.
سوپاى توركيا له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018ه‌وه به پشتيوانى زياتر له 25 هه‌زار چه‌كدارى گرووپه ميليشياييه ئيسلامييه‌كان و سوپاى سوورياى ئازاد، هێرشى بۆ سه‌ر كانتۆنى عه‌فرين له رۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێكردووه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر