ئه‌م یاریزانه ئه‌ركی راگرتنی مێسی له كلاسیكۆ له‌ئه‌ستۆیه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، زێدان ئه‌ركی راگرتنی مێسی له یاری كلاسیكۆ به كۆڤاسیچ سپاردووه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 28 نۆڤێمبه‌ری 2016، ئاشكرای كردووه كه كاسێمیرۆ هێشتا به ته‌واوه‌تی ئاماده نییه و به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كیش له كلاسیكۆ یاری ناكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید متمانه‌ی ته‌واوی به كۆڤاسیچ به‌خشیوه‌یه و له شوێنی كاسێمیرۆ بۆ یاری كلاسیكۆ جێگیری ده‌كات.
له راپۆرته‌كه‌ی ماركا، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆڤاسیچ چاودێریكردنی مێسی و پچڕاندنی هێرشه‌كانی یاریزانه ئارجێنتینایه‌كه.
بڕیاره یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا، له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریگه‌ی كامپ نوو له كاتژمێر 06:15 خوله‌ك به كاتی باشووری كوردستان به‌ڕێوه بچێت.
مێسی كاپتنی تانگۆ له‌گه‌ڵ كۆڤاسیچی یاریزانی كرواتی له هه‌وڵێكی كۆنترۆڵكردنی تۆپدا.