ناوچه كوردستانییه‌كان.. 48 پۆست له كورد وه‌رگیراونه‌ته‌وه
K24 - كه‌ركووك:
لەدوای شازدەی ئۆکتۆبەرەوە، لە سنووری ناوچەکانی 140 تائێستا، 48 پۆست لە کورد وەرگیراونەتەوەو لەجێگەی ئه‌و پۆستانه‌ی كورد كه‌سانی عەرەب یان تورکمان دانراون. بەمەش ناکۆکییەکانی قوڵتركردووەته‌وه و هه‌روه‌ها پەیوەندی پێکهاتەکانیشی لەو ناوچانە بەرەو خراپی بردووە.
به‌هۆی ئه‌وه ئه‌و پۆستانه پێشتر به گوێره‌ی پشكی پێكهاته‌كان دابه‌شكراوه، ئێستا گۆڕانكاری له‌و هاوسه‌نگییه‌دا ده‌كرێت و پۆستی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه‌متر ده‌كرێته‌وه.