تەرمی چوار پەنابەر گەڕێندرایەوە باشووری کوردستان

لە دەریای ئیجە خنكاون

K24 - ھەولێر

كەمێك پێش ئێستا تەرمی چوار لەو هاووڵاتییانەی لە دەریاچەی ئیجە خنکاون، گەیشتنەوە دەروازەی ئیبراھیم خەلیل.

ئیسلام زاخۆیی، پەیامنێری کوردستان24 لە زاخۆ رایگەیاند: "شەوی رابردوو تەرمی چوار لەو هاووڵاتییانەی لە دەریای ئیجە خنکابوون بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێکراون، كەمێك پێش ئێستا لەڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل تەرمەکان گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان".

 گوتیشی: "3 لەو هاووڵاتییانەی لە دەریاچەی ئیجە خنکاون، خەڵکی زاخۆن و یەکێکیشان خەڵکی شاری دهۆکە. لەنێو ئەو هاووڵاتییانەی خنکاون 11کەسیان خەڵکی زاخۆن و 8 کەسی دیکەشیان خەڵکی باتیڤای سنووری پارێزگای دهۆکن".

ئەوەشی خستەڕوو: "یەكێك لە رزگاربووەكانی ئەو رووداوە كە ژنە لەگەڵ تەرمەكان گەیشتەوە ھەرێمی كوردستان".

ھەروەھا ئاری جەلال، سەرپەرستیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران رایگەیاندووە: "هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەر سەبارەت بە دیاریکردنی چارەنووسی11 پەنابەرە بێسەرشوێن بووەكانی زاخۆ، ئەو كەسانەی ئەمڕۆ تەرمەكەیان گەیشتووەتەوە ھەرێمی كوردستان بەناوەكانی عیسا عەبدورەحمان ئەحمەد، عەبدوڵڵا عیسا عەبدورەحمان، شۆڕش عەبدولوەهاب ئیسماعیل، محەمەد حەسەن ئەحمەد، خەڵكی سنووری پارێزگای دھۆكن".

پێشتریش کوردە یەشار نوێنەری فیدراسیۆنی پەنابەران لە تورکیا ئاشكرای كردبوو، شەوی 9/10/2018، یەختێك کە هەڵگری 35 پەنابەر بووە، لە دەریایی نزیک ناحیەی قەرەبرونی سەر بە پارێزگای ئیزمیری توركیا ئیجەدا ژێر ئاو کەوتووە.

ھ.م

تەرمی چوار پەنابەر گەڕێندرایەوە باشووری کوردستان
تەرمی چوار پەنابەر گەڕێندرایەوە باشووری کوردستان
تەرمی چوار پەنابەر گەڕێندرایەوە باشووری کوردستان
تەرمی چوار پەنابەر گەڕێندرایەوە باشووری کوردستان