كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له دوكان ده‌ستیپێكرد
K24 - دوكان:
به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆماری عێراق، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه.
كوردستان24 زانیوویەتی كە لە كۆبوونەوەكەدا پرسی ئەمنی شاری كەركووك و جموجۆڵ و هەڕەشەكانی حەشدی شەعبی بۆ سەر ئەو شارە و پێشنیازەكانی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تاووتوێ دەكرێن.
به هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ هێرشكردنه سه‌ر كه‌ركووك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ئاماده باشیدایه.
وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بژارده‌ی شه‌ڕ ره‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵام دووپاتیشی ده‌كه‌نه‌وه، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌رگری له خۆیان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، سوور بن له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه.