فوئاد مه‌عسووم پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی عێراقی ره‌تكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆماری عێراق، پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراقی ره‌تكرده‌وه و بڕیاره ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی بكاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆماری عێراق، رایگه‌یاند، فوئاد مه‌عسووم پرۆژه یاساكه‌ی په‌سه‌ند نه‌كردووه و بڕیاریداوه بۆ پێداچوونه‌وه‌ی، ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكاته‌وه.
له باره‌ی هۆكاری ناردنه‌وه‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌ش رایگه‌یاند، پرۆژه یاساكه پێشێلكاری یاسایی تێدایه، بۆیه ره‌وانه‌ی ده‌كاته‌وه.
پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراق، به‌بێ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كورد، تێپه‌ڕێندرا، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی كوردی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌و پێیه‌ی به‌شه بودجه‌ی كورد كه‌مكراوه‌ته‌وه.
ا. م