"به‌هۆی بێوه‌ژنانى شارى مووسڵ عه‌بادی فریای سلێمانی نه‌كه‌وت"
K24- هه‌ولێر:
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به سایتی غه‌د پرێسیان راگه‌یاند، عه‌بادی سه‌ردانی شاری سلێمانی نه‌كرد، كه بڕیاربوو ئه‌مڕۆ چارشه‌ممه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵباژدرن و ناساندنی كاندیدانی لیسته‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌و شاره بكات. ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی عه‌بادی سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌كات، نه‌ك سلێمانی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه كه ئه‌و سایته ئاماژه‌ی به ناسنامه‌كه‌یان نه‌كردووه، "ئه‌مڕۆ له شاری مووسڵ، عه‌بادی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا كردووه و دواتریش له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی بێوه‌ژنی ئه‌و شاره كۆبووه‌ته‌وه و، تائێستاش له‌و شاره ماوه‌ته‌وه، بۆیه نه‌یتوانیوه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری سلێمانی ئه‌نجام بدات" و دووپاتیانكرده‌وه، "سبه‌ی عه‌بادی سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌كات، نه‌ك سلێمانی".
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌ك سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، سه‌ردانی شاری سلێمانی بكات و دواتریش سه‌ردانی شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك بكات و، كاندیدانی لیسته‌كه‌ی له‌و سێ شاره بناسێنێت.
H.B