رەوا جەمال "بۆ کوێ بڕۆم"ی بڵاوکردەوە

زانیاری لەبارەی ئەلبوومە نوێکەی بۆ کوردستان24 ئاشکرا دەکات

K24 – هه‌ولێر:

هونەرمەند رەوا جەمال ئەلبوومێکی نوێی بڵاوکردەوە و زانیاری لە بارەی ئەلبوومەکەی بۆ کوردستان24 ئاشکرا دەکات.

لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24، رەوا جەمال ئاشکرایکرد، دوای شەش ساڵ لە کارکردن لەسەری، ئەلبوومە نوێیەکەی بە ناوی "بۆ کوێ بڕۆم" بڵاوکردووەتەوە.

ئەلبوومەنوێیەکەی رەوا جەمال لە 15 تراک پێکهاتووە و چەند هونەرمەندێکی کورد ئاوازیان بۆ گۆرانییەکانی داناوە.

ئەو گۆرانیبێژە خەڵکی شاری سلێمانییە و دواین ئەلبوومی کە بڵاویکردبێتەوە لە ساڵی 2013 بە ناوی "گەڕامەوە" بوو.

H.J