سه‌در و عه‌بادی له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه رێككه‌وتوون
K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سائیروون، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر، دوای كۆبوونه‌وه‌یان له شاری نه‌جه‌فی باشووری به‌غدا، پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كیان له‌نێوان خۆیان راگه‌یاند.
به گوێره‌ی وێبسایتی سۆمه‌ریه نیوز، سه‌در و عه‌بادی، بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان، له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه رێككه‌وتوون:
1- بانگه‌شه بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌ك، سنووری پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان ببڕێت و هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی عێراق له خۆبگرێت.
2- به‌رده‌وامیدان به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دوورخستنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران له ته‌واوی پێگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ت، به پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ی به دادگاكانی عێراق، له‌گه‌ڵ به‌هێزكردنی پێگه‌ی دامه‌زراوه چاودێرییه‌كان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چاودێریكردن.
3- پێكهینانی حكوومه‌تێكی ته‌كنه‌لۆكرات و له‌سه‌ر بنه‌مای كارامه‌یی و دوور له پشكپشكێنه‌ی ته‌سك.
4- پاڵپشتیكردن و به‌هێزكردنی سوپا، پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان، هێشتنه‌وه‌ی چه‌ك ته‌نها له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و پارێزگاریكردن له شكۆی ده‌وڵه‌ت و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستی هێناون.
5- دانانی به‌رنامه‌ی چاكسازی بۆ پاڵپشتیكردنی ئابووری عێراق له سه‌رجه‌م كه‌رته جیاوازه‌كان.
6- پارێزگاریكردن له په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان، به شێوه‌یه‌ك له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌یدا بن، ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ده‌وڵه‌تان و رێگه‌نه‌دان به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆمان.
7- پاڵپشتیكردن له چاكسازی سیسته‌می دادوه‌ری عێراق و كاراكردنی رۆڵی داواكاری گشتی.
8- پارێزگاریكردن له یه‌كپارچه‌یی عێراق، به خاك و گه‌له‌وه، جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه.
ا. م