گه‌شتیارانی عه‌ره‌ب له هه‌رێمی كوردستان هه‌ست به ئارامی و دڵنیایی ده‌كه‌ن
K24 – رانییه:
به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له عێراق، ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیارانی پارێزگاکانی ناوەڕاست وخوارووی عێراق روویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.
لەناو ئەو قەرەباڵغیەی لەناوچە گەشتیارییەکان دەبینرێت زۆرینەی گەشتیاران بە رەچه‌ڵه‌ك عەرەبن و دەیانەوێت ئەم چەند رۆژەی پشووی جەژن لە هەرێمی کوردستان بەسەر بەرن.
ئەوان ئاماژە بەوە دەکەن هەرێمی کوردستان شوێنێکی ئاسایش و ئارامە بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و لێرە هەست بە دڵنیایی تەواو دەکەن.