مه‌كته‌بى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌ باره‌ى به‌شداريكردن له‌ حكومه‌ت و پۆسته‌كانى به‌غدا روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

ره‌خنه‌ى له‌ كه‌ناڵێكى راگه‌ياندن گرتووه و رايگه‌ياندووه‌ زانيارييه‌كانيان راست نين

K24 – هه‌ولێر:

مه‌كته‌بى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان، له‌ روونكردنه‌وه‌يه‌كدا ره‌خنه‌ى له‌ كه‌ناڵێكى راگه‌ياندن گرتووه‌‌، كه‌ ماوه‌ى دوو رۆژه‌ باسى پشكى كورد له‌ كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق و كانديده‌كانى پارتى ده‌كات و ئه‌و زانياريانه‌ش به‌ "راست نين" وه‌سفده‌كات.

ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌

ماوەی دوو ڕۆژە تۆڕی میدیایی ڕووداو لەسەر ناوی بەربژێرەكان و هەروەها پشكی پارتی لە پۆستە وەزارییەكانی حكوومەتی تازەی عێراق و پشكی لایەنە كوردییەكان هەندێ هەواڵ و زانیاری بڵاو دەكاتەوە.

لێرەدا ڕایدەگەیێنین كە ئەو هەواڵ و زانیاریانە ڕاست نیین. هەتا ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری كۆتایی لەسەر دیاریكردنی ناوی هیچ بەربژێرێك بۆ پۆستە وەزراییەكانی بەغدا نەداوە و دوای یەكلاییكردنەوەی ناوەكان، پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی ناوی بەربژێرەكانی بۆ پۆستە وەزراییەكانی بەغدا ڕادەگەیێنێت.

مەكتەبی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

23-10-2018