26 ليست و هاوپه‌یمانی له‌ كه‌ركووك كێبڕكێ له‌سه‌ر 12 كورسی ده‌كه‌ن

حزبه‌ كوردییه‌كانی كه‌ركووك چاوییان له‌ ده‌نگه‌كانی پارتی-یه‌
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/3be2b2d7-3607-4b03-b85c-fa1a3faa72a0/HelbjardnLeKerkuk.ism/manifest

K24 - كه‌ركووك:

26 لیست و هاوپەیمانێتی لە کەرکووک، کێبڕکێی بەدەستهێنانی 12 کورسی پەرلەمان دەکەن، بەجۆرێک کورد بە پێنج لیست و تورکمانەکان بە چوار لیست و عەرەبەکانیش بە چواردە لیست بەشدارن.

پارتی دیموکراتی کوردستان, لە دوای 16ى ئۆکتۆبەر و داگیرکردنی کەرکووکەوە, بڕیاریدا بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بکات، لایەنە کوردییەکانی دیکەی بەشداریش داوا لە پارتی دەکەن دەنگدەرانی ڕاسپێرێت بۆ ئەوەی دەنگیان پێ بدەن، هاووڵاتیانیش لەسەر پرۆسەکە، بۆچوونی خۆیان هەیە.

هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بڕیاره‌ 12ی ئایاری داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.