به ڤیدیۆ.. مێسی به‌شداری له پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خێرخوازی كرد
یۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا به‌شداری له پرۆژه‌یه‌كی خێرخوازی كرد له شاری بارسێلۆنا تایبه‌ت به نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شێرپه‌نجه‌ی منداڵان.
لیۆنێل مێسی سێ ملیۆن یۆرۆی به‌خشیوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه گه‌وره‌تر بكرێت دوای ته‌واو بوونیشی نه‌خۆشخانه‌كه جێگای چوارسه‌د منداڵی تووشبووی شێرپه‌نجه‌ی تێدا ده‌بێته‌وه و 30%ـی نه‌خۆشخانه‌كه فراوان ده‌كرێت.
لیۆنێل مێسی له مه‌راسیمی گه‌وره‌كردنی نه‌خۆشخانه‌كه دڵخۆشی خۆی ده‌ربری و سووپاسی خودای كرد كه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ره‌خسا به‌شداریی له چالاكییه‌كی له‌مجۆره بكات.
مێسی گوتیشی: دڵخۆشم ئه‌مرۆ له‌م جێگایه‌م و به‌شداری له كارێكی به‌و شێوه‌یه ده‌كه‌م زۆر سووپاس بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پشتگیریان كردم و ئه‌و ده‌رفه‌تم بۆ ره‌خسا، سوپاس بۆ هه‌مووتان هیوادارم ئیدی بتوانین رووبه‌رووی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی منداڵان ببنه‌وه و به‌یه‌كه‌وه رێگری لێ بكه‌ین هیوادارم كاره‌كان ئاسان بێت و به زووترین كات خه‌ونه‌كانمان به‌دی بهێنین و منداڵه‌كان له‌و نه‌خۆشییه به‌دوور بگرین.