حكومه‌تى هه‌رێم: خانووه زياده‌ڕۆييه‌كان تاپۆ ده‌كرێن
K24 – هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستاندا، بڕيار درا، به‌رده‌وامى بدرێت به تاپۆكردنى ئه‌و خانووانه‌ى به زياده‌ڕۆيى له‌سه‌ر موڵكى شاره‌وانييه‌كان درووستكراوون.
سايتى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاويكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (17ى نيسان/ ئه‌پريلى 2018)، له بڕگه‌ى یه‌كه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى كرده‌وه كه پرۆسه‌ى تاپۆكردنى ئه‌و خانووانه‌ى به زێده‌ڕۆیى له‌سه‌ر زه‌ویى شاره‌وانییه‌كان دروست كراون و به‌پێى بڕیاره‌كانى ئه‌م دواییه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌وتوونه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پڕۆژه بڕیارێكى ته‌شریعى دیكه‌ى په‌سه‌ند كرد تایبه‌ت به‌و حاڵه‌تانه‌ى دیكه بۆ تاپۆكردنى زه‌ویى موڵكى میرى له سنوورى شاره‌وانییه‌كاندا كه به‌مه‌به‌ستى نیشته‌جێبوون، زێده‌ڕۆییان كراوه‌ته سه‌ر.
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه كراوه، په‌سه‌ندكردنى ئه‌م پڕۆژه بڕیاره له په‌رۆشیى حكوومه‌ت بۆ دۆخى كه‌مده‌رامه‌تان كه به ناچارى به زێده‌ڕۆیى له‌سه‌ر موڵكى گشتى خانوویان دروست كردووه، به ڕه‌چاوكردنى شایسته‌یى و هه‌بوونى مه‌رجه پێویسته‌كان، وه‌ك له بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه‌ى پێ كراوه.