به‌هۆی سه‌رما و برسێتی ئاگر له جه‌سته‌ی خۆی و 3 منداڵه‌كانی به‌ردا
K24- هه‌ولێر:
ئافره‌تێكی ئاواره‌ی سووری له كه‌مپی ره‌كبانی سه‌ر سنووری نێوان سووریا و ئوردن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك نه‌یتوانیوه خواردن و كه‌ره‌سته‌ی گه‌رمكه‌ره‌وه بۆ خۆی و منداڵه‌كانی دابین بكات، ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی و 3 منداڵه‌كه‌ی به‌ردا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌ر له دوو رۆژ 2 منداڵی دیكه‌ش له هه‌مان كه‌مپ به‌هۆی سه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ستدا.
خالد عه‌لی، وته‌بێژی ئیداره‌ی مه‌ده‌نی كه‌مپه‌كه‌ش ئه‌م هه‌واڵه‌ی بۆ میدیاكان پشتڕاست كرده‌وه و گوتی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 3 رۆژ بوو هیچیان نه‌خواردبوو، شه‌وی رابردوو سندس فه‌تحوڵڵای ته‌مه‌ن 28 ساڵی له ناو چادره‌كه‌ی ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی و 3 منداڵه‌كه‌ی به‌ردا".
دراوسێكانی ئه‌و ئافره‌ته ئاواره سووریه‌ش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، "له‌كاتی رووداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ سندس و 3 منداڵه‌كه‌یان له چادره‌كه ده‌رهێناوه و له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی گواستوویانه‌ته‌وه بۆ بنكه‌كانی ته‌ندرووستی و له‌وێشه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ئوردن، چادره‌كه‌شیان به‌ته‌واوه‌تی سووتاوه".
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، "رێژه‌ی سووتانی سندس و منداڵه یه‌ك مانگییه‌كه‌ی سه‌خت و زۆره و دوو منداڵه‌كه‌ی دیكه‌شی سووتانێكی مامناوه‌ندیان هه‌یه".
كه‌مپی ره‌كبان ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له نزیك سنووری نێوان ئوردن و سووریا و ده‌كه‌وێته دووری 13 كیلۆمه‌تر له بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌ف، كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت.
ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه، كه‌مپی ره‌كبان به‌ده‌ست گه‌مارۆیه‌كی چوارلایه‌نه‌ی سه‌خت له لایه‌ن، رژێمی سووریا، رووسیا، ئوردن و هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كانیش، لێره و له‌وێ له‌نێوان ماوه‌یه‌كه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه هه‌واڵی مردنی منداڵان به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پزیشكی، خۆراك و شه‌پۆله‌كانی سه‌رما له‌و كه‌مپه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ته‌نیا له ساڵی رابردوو 20 كه‌س به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پزیشكی و رێگه نه‌دانیان به چوونه‌ده‌ره‌وه له كه‌مپه‌كه چ به‌ره‌و سووریا یانیش ئوردن، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌رچه‌نده جار به‌جاریش رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوكاری پزیشكی و خۆراكی ده‌گه‌یه‌ننه ناو كه‌مپه‌كه، به‌ڵام به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئاواره‌كانی ناو ئه‌و كه‌مپه، رێژه‌كه‌ی زۆر كه‌مه و به‌شی پێداویستییه‌كانیان ناكات، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ریه‌ك له رووسیا و حكوومه‌تی سووریا ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ده‌ن، بۆ چوونه ناو كه‌مپه‌كه و هاتنه ده‌ره‌وه، بۆیه فریای دابینكردنی ته‌واوی پێداویستییه‌كانیان ناكه‌ون.
H.B