"رێوییه پیره‌كه" پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكی و رۆژئاواییان له تره‌مپ ده‌ڕوانێت
K24 - هه‌ولێر:
هێنری كیسنجه‌ر، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه به "رێوییه پیره‌كه" ناوده‌برێت، پێشوازی له لووتكه‌ی تره‌مپ و پوتین ده‌كات، داواش له رۆژئاوا ده‌كات به "درووستی" له بنه‌ماكانی سیاسه‌تی رووسیا "تێبگه‌ن".
كیسنجه‌ر، كه ئێستا ته‌مه‌نی 95 ساڵه، بۆ رۆژنامه‌ی "فاینه‌نشه‌ڵ تایمز"ی به‌ریتانی ده‌ڵێت: "لووتكه‌ی ئه‌مه‌ریكا و رووسیا پێویست بوو و ده‌بوایه چه‌ند ساڵێك زووتر ئه‌نجامدرابا، به‌ڵام له‌ژێر قورسایی كێشه ناوخۆییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ون ببوو"، ئه‌وه‌ش وه‌ك ده‌رفه‌تێكی له‌ده‌ستچوو وه‌سفده‌كات.
كیسنجه‌ر ره‌خنه له ناتۆش ده‌گرێت، به‌وه‌ی نه‌یتوانیوه به ته‌واوه‌تی سیاسه‌ته‌كانی رووسیای سه‌رده‌می پوتین بخوێنێته‌وه و ده‌ڵێت: "ناتۆ هه‌ڵه‌ی كرد، كه له‌و بڕوایه‌دابوو جۆرێك له گۆڕانكاری مێژوویی به‌سه‌ر ناوچه‌ی ئۆراسیادا هاتبێت، شكستیهێناوه له‌وه‌ی هه‌ست به رووبه‌ڕووبوونه‌وه بكات له پاوانخوازی به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات، ئه‌مه‌ش وای له رووسیا كرد هه‌ست بكات ئاسته‌نگ دێته به‌رده‌م شووناسه‌كه‌ی، هه‌ر ئه‌وه‌شه پوتینی تووڕه كردووه".
كیسنجه‌ر ره‌تیكرده‌وه قسه له‌سه‌ر تره‌مپ بكات، له هه‌مان كاتیش‌دا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و له قۆناخێكه ده‌بێت قسه‌كردن له باره‌یه‌وه هاوسه‌نگ بێت و ده‌ڵێت: "یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه مێژووییه‌كان، ئه‌و ده‌ركه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به قۆناخێكی مێژوویی بهێنێت"، روونیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نایه‌ت تره‌مپ هۆشیاری ئه‌وه‌نده هه‌بێت و بیر له جێگره‌وه بكاته‌وه، ره‌نگه شته‌كه به رێككه‌وت بووبێت.
هۆشداری له له‌تبوونی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی ئه‌و ره‌خنه و هه‌ڕه‌شانه‌ی تره‌مپ له هاوپه‌یمانه ئه‌تڵه‌سییه‌كانی ده‌كات، ده‌بێته هۆی دووله‌تبوونی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا، ئه‌وه‌ش به به‌رژه‌وه‌ندی چین ده‌شكێته‌وه و پێگه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌هێز ده‌كات.
كیسنجه‌ر ده‌شڵێت: "له‌و بڕوایه‌دام ئێمه و جیهان به گشتی، به قۆناخێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕین".
ا. م