ئيداره‌ى تره‌مپ كۆشكى سپى له‌ په‌يامنێرێكى سى ئێن ئێن قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

ترەمپ ئەو بە دوژمنی خەڵک وکەسێکی بێ چاو و روو وەسف دەکات
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

بەهۆی دەمەقاڵییەکەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا رۆژنامەنووسێکی کەناڵی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریکی تا ماوەیەکی نادیار مۆڵەتی چوونە کۆشکی سپیی پێ نادرێت.   لە پرێس کۆنفراسێکدا جیم ئەکۆستا فشار بۆ دۆناڵد ترەمپ دەهێنێت و ترەمپ ئەو بە دوژمنی خەڵک وکەسێکی بێ چاو و روو وەسف دەکات. بەڵام سی ئێن ئێن لە تویتێکدا ئەم هەنگاوەی کۆشکی سپی دژی رۆژنامەنووسەکە بە تۆڵەسەندنەوە لە پرسیارە توندەکانی پەیامنێرەکە و بە هەڕەشەیەک لە دژی دیموکراسی دادەنێت.