دایكی شەھیدان دەنگیدا

لە یەك رۆژدا سێ كوڕی لە پێناو پاراستنی كوردستان شەھید بوون

K24 - سۆران

كەمێك پێش ئێستا دایكە عائیشە، ناسراو بە دایكی شەھیدان لە یەكێك لە بنكەكانی دەنگدان لە قەزای سۆران دەنگی بۆ سەربەخۆیی كوردستاندا.

دایكە عائیشە لەكاتی دەنگدان بە كوردستان24 گوت: "دڵخۆشم كە خوێنی كوڕەكانم بە فیڕۆ نەچوو، ئاواتمە نەمرم تا دەوڵەتی كوردستان دەبین".

رۆژی 25/10/2014، ھەر سێ برای پێشمەرگە ئەحمەد عوسمان، نەجات عوسمان و مەولود عوسمانی کوڕانی دایکە عائیشە تەھا عوسمان، لە سنووری میحوەری زوممار لە کاتی بەرگریکردن لە کوردستان، شەھید بوون.

رۆژی 23/1/2015، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نازناوی (دایکی شەھیدان)ی بە دایکە عائیشە بەخشی.