داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق و هۆزی شه‌مه‌ر داوای چه‌ك ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
هۆزی شه‌مه‌ر كه گه‌وره‌ترین هۆزن له عێراقدا داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن رۆڵه‌كانیان چه‌كدار بكات. ئه‌و داواكارییه‌ی هۆزه‌كه پاش كوشتن و رفاندنی ژماره‌یه‌ك كه‌سی سه‌ر به هۆزه‌كه‌یان دێت كه له‌لایه‌ن رێكخراوی داعش له چه‌ند رۆژی رابردوودا رفێنران و له بیابانه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق كوژران.
هه‌روه‌ها داواكاریی هۆزه‌كه بۆ چه‌كداركردنی گه‌نجه‌كانیان پاش لێدوانی به‌رپرسێكی ناوچه‌یی عێراقه كه گوتبووی: "جموجوڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش له ناوچه بیابانه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق زیادیكردووه و دوای رفاندنی 30 كه‌س، حه‌وت كه‌سیش به ده‌ستبه‌ستراوی له بیابانه‌كه‌دا كوژرابوون.
له رووداوێكی جیاوازیشدا 3 شۆفێری بارهه‌ڵگر له‌سه‌ر رێگای خێرای كه‌ركووك - به‌غدا نزیك له ناوچه كارگێڕییه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین رفێنران، به‌ڵام چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه نوسیبوویان: ئه‌و گرووپه‌ی سێ شۆفێره‌كه‌یان رفاندووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران كار ده‌كه‌ن.
عه‌بدوڵڵا حمێد عجیل یاوه‌ر، گه‌وره‌ی هۆزی شه‌مه‌ر كه هۆزه‌كه‌یان له عێراق و سووریا و تا ناوچه‌كانی سعوودییه نیشته‌جێن له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "هێزه ئه‌منییه‌كان به به‌رپرسی پاراستنی سڤیله‌كان ده‌زانین، ئه‌گه‌ر نه‌توانن به‌و ئه‌ركه‌یش هه‌ستن واتا كه‌مته‌رخه‌مییان له به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كه‌یاندا كردووه".
یاوه‌ر ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان ناتوانن كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن كه رۆڵه‌كانی هۆزی شه‌مه‌ر و هۆزه‌كانی دیكه و عه‌شائیری عه‌ره‌بیی تێیدا نیشته‌جێن، با حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان فه‌رمان بدات به كردنه‌وه‌ی ده‌رگا بۆ خبه‌خشه‌كانمان تا له‌ناو سوپادا چه‌كهه‌ڵگرن و خزمه‌ت بكه‌ن. با لیوایه‌ك له رۆڵه‌كانی ئه‌و ناوچانه پێكبهێنێت تا بتوانن پارێزگاریی له خۆیان بكه‌ن و به‌ره‌نگاری سته‌م و تیرۆر و هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ببنه‌وه كه له هه‌ر شوێنێكه‌وه بكه‌وێته سه‌رمان.
شێخ عه‌بدوڵڵا له هه‌مان كاتدا دژی سوكایه‌تیكردن به ئایین و قۆستنه‌وه‌ی ئایینی خوایه له‌لایه‌ن گرووپه توندڕه‌و و تیرۆریسته‌كانه‌وه كه بوونه‌ته هۆی دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكانێك له ئایینه‌كه‌یش.
هۆزی شه‌مه‌ر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقن و له ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵی رابردوودا هاوشانی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق دژی داعش شه‌ڕیان كردووه.
هه‌روه‌ها شێخ هه‌یسه‌م شه‌مه‌ری كه یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه‌كانی هۆزه‌كه و قوربانییه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوویش له تیره‌كه‌ی ئه‌ون، هۆشداریی ده‌دات و ده‌ڵێت: "سه‌رله‌نوێ داعش له ناوچه‌كانی (حه‌زه‌ر، جزیره‌ی سامه‌ڕا و رێگای سێگۆشه‌ی كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌ددین) ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوووه، له رووی سنووری ئه‌لبوكه‌مالی سووریاوه دزه‌كردنی چه‌كداره‌كان بینراوه هاتوونه‌ته ناو خاكی عێراق و زانیارییه‌كان ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یان تێدایه كه چه‌كدارانی داعش په‌ڕیوونه‌ته‌وه ناو خاكی عێراق.
هه‌ر چه‌نده كۆتایی ساڵی رابردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق "سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا" راگه‌یاند، به‌ڵام ناو به‌ناو پاشماوه‌و شانه نوستووه‌كانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق ده‌رده‌كه‌ونه‌وه‌و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان. له‌م دواییانه‌شدا هێرشه‌كانیان زیادیكردووه‌و سڤیله‌كانیشی گرتووه‌ته‌وه.