دوای ته‌قه‌یه‌كی زۆر دوو تۆمه‌تبار له بازاڕی هه‌ولێر ده‌ستگیركران
K24 – هه‌ولێر:
كاتژمێر (2:30) خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر له بازاڕی قه‌یسه‌ری شاری هه‌ولێر توانیان دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن، كه به چه‌ك رووبه‌ڕووی پۆلیس بوونه‌وه و ته‌قه‌یه‌كی "زۆریان" كرد.
له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، كاتژمێر (2:30) شەو لەناو بازاڕی قەیسەری، لە كاتی ئەركی فەرمیی خۆیان بۆ پاراستنی ئەمنیەتی ئەو شوێنە گرنگانە كە سامانێكی زۆری هاووڵاتیانی تێدایە، لەگەڵ دوو تۆمەتبار بە ناوەكانی (ح.ل.ح) و (م.ف.ا) رووبەڕووبوونەوە، كە پێشینەی تاوانیان هەبوو و ئەفسەرێك و دوو كارمەندیش زۆر بە بوێرانە و سەرەڕای زامداربوونیان، توانییان بەرەنگاری دوو تۆمەتبارەكە ببنەوە و بە هاوبەشی لەگەڵ تیمەكانی پۆلیسی هەولێر، دەستگیریان بكەن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: تۆمەتبارەكان بە ئاراستەی پێچەوانە ئۆتۆمبێلیان لێخوڕیووە و بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف "75"ی و دەمانچەیەكی جۆری (تارق) تەقەیەكی زۆریان كردبوو و رووبەڕووی پۆلیس ببوونەوە، بەڵام هێزەكانی پۆلیسی هەولێر، توانیان ده‌ستگیریان بكه‌ن و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌ك و ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا گیرا.