"بۆیه ئه‌مه‌ریكا تاوانه‌كانی سه‌دامی په‌رده‌پۆش ده‌كرد چونكه ئه‌وكات هاوپه‌یمانی به‌غدا بوو"
K24- هه‌ولێر:
گین رۆبێرت، دیكۆمێنتكار و كوردناسێكی ئه‌مه‌ریكی، كه له‌سه‌رده‌می هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له پرۆگرامی یاده‌وه‌رییه‌كانی كوردستان كاری كردبوو و له كۆنفرانسی جینۆسایدی كوردستان و كیمیابارنكردنی هه‌ڵه‌بجه له واشنتۆن به‌شدار بوو، دووپاتیكرده‌وه، هه‌ركه‌سێكی خاوه‌ن ئه‌زموون، ئه‌وه ده‌زانێت كه سه‌دام به چ شێوازێك مافه‌كانی گه‌لی كوردی پێشێل كردبوو و، به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی كۆمه‌ڵكوژی له دژی گه‌لی كورد ئه‌نجام ده‌دا.
هه‌روه‌ها گوتی، "ئه‌و كات كه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست "رۆناڵت رێگن"ـه‌وه بوو، ئه‌و راستیه‌ی ره‌تكرده‌وه كه رژێمی به‌غدا كیمیاباران و كۆمه‌ڵكوژی به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد كردووه و هه‌میشه دووپاتی ده‌كرده‌وه، ئه‌و كاره قیزه‌وه‌نانه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراون".
رۆبێرت گوتی، "ئێستا ئێمه باسی ئه‌و راستیانه ده‌كه‌ین كه ئه‌و كات لێڵ كرابوون و رێگه نه‌ده‌درا باوه‌ڕیان پێ بكرێت، كه له چه‌ندین ناوه‌ندی میدیاییش به نادرووستی په‌سه‌ند كرابوون و، زانیارییه‌كان پێچه‌وانه كرابوونه‌وه".
رۆبێرت جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته دان به‌و هه‌ڵه‌یه‌دا بنێین كه ئه‌وكات هه‌واڵه‌كان لێڵ كرابوون و راستییه‌كان په‌رده‌پۆش كرابوون، چونكه ئه‌گه‌ر دان به‌و هه‌ڵانه‌دا نه‌نێین، ناتوانین دادپه‌روه‌ری به‌رامبه‌ر به‌و كرده‌وه نابه‌جێیانه بچه‌سپێنین، كه له رابردوودا كراون.
هه‌روه‌ها گوتی، به‌ر له 40 ساڵ سه‌ردانی ناوچه‌كه‌م كردبوو و، له‌و سه‌ردانه‌دا چاوم به ژه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی كه‌وتبوو، كه ماوه‌یه‌ك دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول بوو.
گوتیشی، ئه‌وكات بارزانی نه‌مر پێیڕاگه‌یاندم، كورد خۆی بۆ قۆناغێكی زۆر هه‌ستیار ئاماده ده‌كات، ئه‌م گوتانه‌ی بارزانی بۆ سه‌ركرده‌كانی دوای خۆی كه سه‌ركردایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كه‌ن، زۆر گرنگ بوو، دواتریش به‌چاوی خۆمان بینیمان كه عێراق سنووره‌كانی كوردستانی به ته‌واوه‌تی له جیهانی دابڕاند، گوند و دێهاته‌كانی وێران‌كرد، كوردی به‌زۆر راگواست، خه‌ڵكێكی زۆری زیندانیكرد، كۆمه‌ڵكوژی به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك ئه‌نجامدا، نه‌ك ته‌نیا له هه‌ڵه‌بجه چه‌كی كیمیایی به‌كارهات، به‌ڵكو ئه‌و ژه‌هره‌یان له دژی نزیكه‌ی 200 گوند به‌كارهێنا، كه هه‌موو ئه‌و راستیانه له راپۆرته‌كاندا فه‌رامۆش و په‌رده‌پۆش كرابوون، چونكه ئه‌وكات رۆژئاوای هاوپه‌یمانی سه‌دام حوسێن بوو، كه ئه‌و سه‌رده‌م من خۆم نه‌متوانی راپۆرتێك بڵاو بكه‌مه‌وه، كه رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌و كرده‌وه قیزه‌وه‌نانه نیشان بده‌م، كه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد ئه‌نجام ده‌دران.
هه‌وره‌ها گوتی، زۆرێك له رۆژنامه و ده‌زگا میدیاییه‌كانی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا راستییه‌كانیان ره‌ت ده‌كرده‌وه، به‌ڵام دوای چه‌ندین ساڵی دیكه‌ش من هه‌ر به‌رده‌وام بووم، بۆئه‌وه‌ی بتوانم ئه‌و تاوانانه به جیهان بگه‌یه‌نم، ئه‌وكات له پرۆگرامی یاده‌وه‌رییه‌كانی كوردستان كارم ده‌كرد. پێویسته ئه‌و مێژووه تاڵه‌ی كورد بكرێته به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دیار، بۆئه‌وه‌ی تویژنه‌یه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بكرێت، و له‌ناو توێژینه‌وه جیهانییه‌كاندا جێی خۆی بگرێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، نه‌ك ته‌نیا چیرۆكی كورد فه‌رامۆش كراوه، به‌ڵكو به به‌رده‌وامی كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگی كوردیش كپكراوه و ره‌تكراوه‌ته‌وه، كه مێژووی ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ی كورد بۆ زیاتر له 500 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به بۆنه‌ى سييه‌مين ساڵيادى كيميايبارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه و شاڵاوه‌كانى جينۆسايدى كوردستان، رۆژى سێشه‌ممه، به سپۆنسه‌رى ميديايى كوردستان24 له واشنتن كۆنفرانسێكى تايبه‌ت له باره‌ى جينۆسايدى كورد و هه‌ڵه‌بجه رێكخرا.
كۆنفرانسه‌كه رۆژى سێشه‌ممه 13ى ئادار/ مارسى 2018، له لايه‌ن نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌مريكا و به سپۆنسه‌رى ميديايى كوردستان 24 به‌ڕێوه‌چوو.
H.B