ئێران ھەڕەشە لە حزبەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان دەكات
K24 - ھەولێر
سەرۆكی ئەركانی گشتیی ھێزە چەكدارەكانی ئێران ھۆشداری دەداتە حزبەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان و ھەڕەشەی ھێرشی مووشەكی ھاوشێوەی ھێرشەكەی كۆیە دەكاتەوە.
محەمەد باقری، سەرۆكی ئەركانی گشتیی ھێزە چەكدارەكانی ئێران لە سەردانێكی بۆ ناوچە سنووورییەكانی كرماشان رایگەیاند، حزبە كوردییەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان لە رێگەی سنوورەكانەوە ئاسایشی ئێران دەخەنە مەترسییەوە و دەشڵێت "لەبەرانبەر ئەو ھەوڵانە بێدەنگ نابین".
باقری، ھۆشداریش دەدات، لە بوونی بارەگای حزبە كوردییەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان، لە نزیك سنوورەكانی ئێران و ھەڕەشەی ھێرشی مووشەكی ھاوشێوەی ھێرشەكەی كۆیە بۆ سەر بارەگای حزبەكانی رۆژھەڵات دەكات.
رۆژی شهممه، 8ی ئهیلوول/ سێپتێمبهری 2018، قهڵای دیموكرات، كه بارهگای ههردوو حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حزبی دیموكراتی كوردستانی لێیه، لهلایهن ئێرانهوه مووشهك باران كرا، زیاتر لە 15 كهس گیانیان له دهستدا و 40 كهسی دیكهش بریندار بوون.