كەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

پلەی گەرمی شارەكان

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بەگوێرەی پێشبینیەكان بارانبارین بە بڕی جیاواز بەردەوام دەبێت.

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواودا دەبێت و باران دەبارێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایدەگەیەنێت، سبەی یەكشەمە ئاسمان لە ھەندێك ناوچەی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێكی دیكەش ھەوری تەواو دەبێ، بە تایبەتی بارانبارین بەردەوام دەبێت بەتایبەتی لەكاتی بەیانیدا.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی