ریال مه‌درید به شكستێكی قورس له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ ماڵئاوایی له لالیگا كرد
له گه‌ڕی 38ـه‌می لالیگا كه دوایین هه‌فته‌ی ئه‌م وه‌رزه بوو، ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ میوانداریی ریال بێتسی كرد و یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕاند.
گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م، لۆرینزۆ مۆرن له خوله‌كی 61 تۆری گۆڵی ریال مه‌دریدی هه‌ژاند، دواتر له خوله‌كی 75 خیسێ رۆدریگێز هێرشبه‌ری ریال بێتیس گۆڵێكی كوشنده‌ی له ریال مه‌دریدی پێشووی كرد و یارییه‌كه‌یان به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه.
ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه تووشی دوازده‌مین شكست بوو، له كۆی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ش شكستی هه‌ژده‌یه‌مینی ئه‌م وه‌رزه بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره له 10 ساڵی رابردوو ریال مه‌درید له ماوه‌ی یه‌ك وه‌رزی لالیگا 46 گۆڵی لێ بكرێت.