به ڤيديۆ.. پۆليسى ئه‌مريكا ئافره‌تێكى ره‌شپێست رووتده‌كه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له كاتى ده‌ستگيركردنى ئافره‌تێكى ره‌شپێستدا، ژماره‌يه‌ك پۆليسى ئه‌مريكيى له ويلايه‌تى ئه‌له‌باما ئافره‌ته‌كه رووتده‌كه‌نه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ى شكاندنى ده‌ستى ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ى (واشنتن پۆست) بڵاويكرده‌وه، ئه‌و رووداوه له چێشتخانه‌يه‌ك به ناوى (Waffle House) روويداوه.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه، ئافره‌ته‌كه ناوى (چيكيسيا كليمنز)ه و ته‌مه‌نى (25 ساڵ)ه و به هۆى كێشه‌يه‌كى ساده‌ى له‌گه‌ڵ كارمه‌ندێكى چێشتخانه‌كه، پۆليس مه‌چه‌كى ده‌گرێت و ده‌ست ده‌خاته قوڕگى.
له‌و حاڵه‌دا ئافره‌ته‌كه له‌سه‌ر كورسييه‌ك دانيشتووه و پۆليسه‌كان له‌سه‌ر كورسى لايده‌به‌ن و ده‌يخه‌نه سه‌ر زه‌وى و ئافره‌ته ره‌شپێسته‌كه‌ش هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئێوه به جديتانه، من چيم كردووه؟"
وه‌ك له ڤيديۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و ژنه هه‌وڵده‌دات سينگى داپۆشێت. پۆليسه‌كانيش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه نه‌جوڵێت و به‌رگرى نه‌كات و يه‌كێكيان هه‌ڕه‌شه‌ى شكاندنى ده‌ستى لێده‌كات و به ده‌ستێكيش قوڕگى گرتووه وه‌ك ئه‌وه‌ى بيه‌وێت بيخنكێنێت.
دايكى ئه‌و ئافره‌ته باسى له رووداوه‌كه كردووه و وتويه‌تى: هه‌موو ئه‌و شتانه به هۆى ئه‌وه روويداوه كه كچه‌كه‌ى ئاماده نه‌بووه (50) سه‌نتى زياده‌ى نرخى قاپه پلاستيكييه‌كان بدات و چاوه‌ڕێى به‌رپرسى چێشتخانه‌كه‌ى كردووه تا سكاڵاى تۆمار بكات، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ پۆليس گه‌يشتوونه‌ته ئه‌وێ و به‌و جۆره مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ كردووه.