وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ئه‌نجامدا
K24 - هه‌ولێر:
ریكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له گرژييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕى.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، تیله‌رسن، پشتگيريى ويلاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكاى بۆ مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له عيراق دووپاتكرده‌وه.
هه‌روه‌ها هيواشى خواست كه ئه‌و ئاگربه‌ست و ديالۆگه مه‌يدانييه‌ى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عيراقى فيدراڵدا هاتووه‌ته ئاراوه، ببێته ديالۆگێكى سياسى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕينى نيگه‌رانى له هه‌وڵه‌كانى عيراق بۆ به‌رده‌واميدان به پێشڕه‌ويى سه‌ربازى، هه‌موو ئاماده‌ييه‌كى هه‌رێمى كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنى ديالۆگێكى سياسى له‌پێناو چاره‌سه‌رى ئاشتيیانه‌ى كێشه‌كان، دووپاتكرده‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، هيواشى خواست ئه‌مه‌ريكا به‌تايبه‌تى و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌گشتى، هانى عيراق بده‌ن بۆ گفتوگۆ و دووركه‌وتنه‌وه له گرتنه‌به‌رى ڕێكارى سه‌ربازى.
جه‌ختيشى له‌وه كرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان شه‌ڕ و پێكدادانى ناوێت، چونكه هيچ شتێك چاره‌سه‌ر ناكه‌ن، به‌ڵكو ده‌يه‌وێت هه‌موو كێشه‌كان له چوارچێوه‌ى ده‌ستوور له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عيراقى فيدراڵ چاره‌سه‌ر بكات.