دەستەی مافی مرۆڤ: مامەڵەی حەشدی شەعبی مەترسیدارە

"حەشد شەعبی جیاكاری دەكات"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان مەترسی خۆی لەبارەی شێوازی مامەڵەی چەکدارانی حەشدی شەعبی دەردەبڕێت.

زیا پەترۆس، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند چەکدارانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقی لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و خەڵکانی دیکە جیاکاری دەکات و ئەمەش حاڵەتێکی مەترسیدارە.