وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی هه‌رێم له‌باره‌ی مووچه‌وه چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی به‌غدان
K24- هه‌ولێر:
دوو هه‌فته به‌سه‌ر سه‌ردانی شاندی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا تێده‌په‌ڕێت, به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هه‌ردوو وه‌زاره‌ت چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت چاوەرێی ھاتنی شاندەكەی بەغداین بۆ یەكلا كردنەوەی لیستی مووچه خۆران.
له‌مباره‌شه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، بەغدا له‌و باوه‌ڕه‌دایه لیستی مووچه خۆرانی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەرده لە رووی گەندەڵیەوە كەمترین كێشەی تیایە، بۆیە داوای وردبینی لە لیستی مووچە خۆرانی ئه‌و دوو وه‌زارەتەی كردووه, هه‌روه‌ها گوتی، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی لیستی مووچه‌خۆران، ئێمه چاوه‌ڕێی هاتنی شاندی به‌غداین بۆ هه‌رێمی كوردستان.
بەرپرسانی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە جۆرێك لە دڵنیایی دەدەن كە بەغدا مووچەكانیان دەنێرێت، جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، ئەگەر حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش داوای لیستی موچەخۆرانیان لێ بكات ئەوا بۆ ئەویشی دەنێرن.