یهكێك له دیارترین یاریزانهكانی مۆندیال وازهێنانی له یاریكردن راگهیاند
رافایل ماركێزی مهكسیكی دوای چهند ههفتهیهك له بهشداریكردن له جامی جیهانی و بهشداریكردن له مۆندیال بۆ جاری پێنجهم، بڕیاریدا خاڵێك له كۆتایی چارهنووسی دابنێت و دوای 22 ساڵ وازهێنانی یهكجارهكی له یاریكردن راگهیاند.
رۆژانێك لەدڵی بەرگری بارسێلۆنا دەوەستاو كێشەی بۆ ئەستێرە گەورەكانی تۆپی پێی جیھان دروست دەكرد، یەكێك بوو لە بەرگریكارە دیارەكانی تۆپی پێ، ئێستا و دوای 22 ساڵ لە یاری كردن، رافایل ماركیێزی مەكسیكی بەیەكجاری وازھێنانی لەیاری كردن راگەیاند.
ماركێز لە یانەی گوادالاخار دەستی پێكردو دواتر پەیوەندی بە مۆناكۆی فرەنسی كرد، لەوێشەوە بۆ بارسێلۆناو 7 ساڵ لەم یانەیە مایەوە ،دوای ئەمە یانەكانی نیویۆرك رێد بۆڵز و لیۆن و ھێلاس ڤیرۆناشی تاقی كردەوە، دواجار گەرایەوە گوادالاخاری یانەكەی پێشووی.
ماركێز لەژیانی وهرزشی خۆی 20 نازناوی جۆراو جۆری بردووەتەوە كە 12 لەگەڵ بارسێلۆنا بووە، لە ناویاندا دوو نازناوی چامپیۆنزلیگی لەگەڵ بارسا بهدهستهێناوه.
ماركیێزی 39 ساڵ بەشداری لە مۆندیالی رووسیا كرد و لە قۆناخی شازدە ماڵئاواییان كرد، كە ئەمە پێنجەمین بەشداری كردنی ئەم بەرگریكارە بوو لە مۆندیال، كە زۆرترین ژمارەی بەشداری كردن تاوەكوو ئێستا پێنج جار بەشداری كردنە، ئەمەش بووە كۆتا یاری و مۆندیالی ماركیێز، كە یەكێك بوو لە یاریزانە بەتەمەنەكانی مۆندیال،
دوای واز هێنانیشی ماركیێز لهكارگێری یانهی گوادالاخار دهمینێتهوه كه لهم یانهیه درهوشایهوه.