داعش هه‌شت پۆليس و چه‌كدارى سوپا و حه‌شدى گوله باران كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له سنوورى پارێزگاى سه‌لاحه‌دين، رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ داعش هه‌شت كارمه‌ندى پۆليسى ئيتيحادى له سه‌لاحه‌دين و دياله گوله‌بارانكردووه.
ئه‌و هه‌شت پۆليسه، له ناوچه‌ى حه‌مرين و له نێوان سه‌لاحه‌دين و دياله كه‌وتبوونه بۆسه‌ى چه‌كدارانى داعشه‌وه و ده‌ستگيركرابوون.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، رێكخراوى داعش له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه گرته‌ى ڤيديۆيى و وێنه‌ى گوله‌بارانكردنى ئه‌و هه‌شت كه‌سه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
داعش له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياندووه، ئه‌وانه به‌رپرس و چه‌كدارى ريزى سريه‌كانى سه‌لامى سه‌ر به موقته‌دا سه‌در بوونه.
پێش چه‌ند رۆژێكيش، 10 هاووڵاتى كه‌وتنه بۆسه‌ى چه‌كدارانى داعش له سه‌ر رێگه‌ى كه‌ركووك/ به‌غدا و به هۆى هێرشى داعشه‌وه كوژران.
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى مه‌ترسى داعش له ناوچه‌كانى باشوور و رۆژئاواى كه‌ركووك و سنوورى به‌رزاييه‌كانى حه‌مرين، بووه‌ته جێى باسى ناوه‌نده ئه‌منييه‌كان.
حكومه‌تى عێراق له 27ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2017دا سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى به‌سه‌ر داعشدا راگه‌ياندبوو، به‌ڵام وه‌ك زانيارييه ميدياييه‌كان ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، تا ئێستا سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك مه‌ترسى تيرۆرى تێدا ماوه و داعش بنبڕ نه‌كراوه له ناوچه‌كه‌دا.